[ad_1]

خەندان-
یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند لە مانگی رابردوودا تورکیا 67 هێرشی بۆ سەر باکوری سوریا و رۆژئاوا ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هێرشەکانی تورکیایان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە مانگی رابردوودا سوپای تورکیا بە درێژایی سنوری رۆژئاوا و باکوری سوریا 67 هێرشی ئەنجام داوە لە نێویاندا 35 هێرشی بە تانك و 24ی دیکەیان بە چەکی قورس و 7 هێرشیش بە موشەک ئەنجامدراون، لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان.
لە بەرەبەیانی رۆژی 25ی نیساندا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی هێزەکانی پاراستنی گەلیان لەناوچەی قەرەچوغ بۆردومان کرد و بەهۆیەوە 20 شەڕڤان گیانیان لەدەستدا لە نێویاندا 3 رۆژنامەنووس هەبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەش کردوە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا، شەڕڤانان 16 جار وەڵامی سوپای تورکیایان داوەتەوەو بەو هۆیەشەوە پێکدادان لەسەر سنوورەکان دروست بوون و شەڕڤانان توانیویانە دوو فڕۆکەی سیخوڕی و دوو دەبابە و چەندین پێداویستی دیکەی جەنگی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە مانگی رابردوودا قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوراتیان دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین ناوچەی گرنگی باکور و باکوری رۆژئاوای شاری رەققەیان کۆنترۆڵکردەوە.
[ad_2]
سهرچاوه