یەکگرتوو: دژى کاراکردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانین 4 .

0
8

خەندان- بڕیار جەلال

یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دژى ئەکتیڤکردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانە لە خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان.

شێرکۆ جەودەت ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتوو بە خەندان-ى ڕاگەیاند: ” ئێمە لەگەڵ ئەوەداین سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بە سڕکراوى بمێنێتەوە، چونکە لە (٢٠١٢ – ٢٠١٣ ) دامودەزگاکانى سەرۆکایەتى هەرێم، میزانیەى ساڵانەى زیاتر بوو لە ملیارێک دۆلار، بۆیە لەگەڵ کاراکردنەوەى نین”

پارتى دیموکراتى کوردستان لەکاتى بڕیاردرانى لە کاندیدکردنى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕاستەوخۆ نێچیرڤان بارزانى وەک کاندید بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

ئەو پەرلەمانتارەى یەکگرتوو وتیشى: “وەکو مەبدەئى یەکگرتوو، لەگەڵ ئەوەداین کە پۆستى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە خولى پێنجەم بە سڕکراوى بمێنێتەوەو ئەوە لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستانە”.

ئاماژەى بەوەشکرد،”هەرێمى کوردستان لە واقعدا دوو ئیدارەو بەش دوو هێزو دوو ئابوورییە، بۆیە تا ئەو کاتەى هەرێمى کوردستان دەبێتە هەرێمێکى یەکگرتوو، پێمانباشە ئەو پۆستە بە سڕکراوى بمێنێتەوە”.

لە خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستاندا، پۆستى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان سڕکراو، دەسەڵاتەکانى بەسەر حکومەت و پەرلەمانى کوردستاندا دابەشکرا.

پرسی پرۆژە یاساى دەستوورو پۆستى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان یەکێک دەبێت لە گرنگترین ئەو بابەتانەى لە خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەسەر دەکرێت و پێدەچێت مشتومڕى گەورە لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانى پەرلەمانى کوردستان دروست بکات.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here