یەکێتی داواکاری نوێی لە پارتی هەیە

0
31

لە سلێمانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە

رووداو – سلێمانی
  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیژنەیەکی دیکەی پێکھێنا بۆ دانوستاندن لەسەر ئەو پۆستانەی کە داوای دەکات و پارتی بەشێکیان رەتکردووەتەوە، لیژنەکە چاوەڕوانی پارتی دەکات بێتە سلێمانی و دەست بکەنەوە بە دیالۆگ.

رووخساری گوتەبێژی یەکێتی و بەشێک لە قسەکانی تووڕەیی و نیگەرانی پێوە دیاربوو، رووداو لە گوتەبێژی یەکێتی پرسی: ئێوە و پارتی رێککەوتنتان ھەیە، ئیدی ئەم دەمانەوێت و نامانەوێتە بۆ سەری ھەڵداوە؟

لە وەڵامدا لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: “بابەتی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی لای ئێمە یەک پاکێجە، بۆیە ئەگەر بڕیارە بەشداریی بکەین، دەمانەوێت بەو جۆرە بکرێت کە لەسەری رێککەوتووین، ئەگەر بەشداریش نەکەین ئەوە قسەیەکی دیکەیە. ئەم پرسە پێویستە ھەموو حیزبەکان ھەڵوێستیان لەسەری ھەبێت”.

ئەوەی یەکێتی داوای دەکات پرۆسەیەکە کە لە کورتترین پێناسەیدا پێی دەگوترێت ”لەگەڵ پارتی لەھەموو شتێکدا برابەش”. 

پێداگرییەکانی ئەمدواییەی یەکێتی بەشێکی پەیوەندی بە رێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕانەوە ھەیە، کە لەنیوە شەوێکدا بە دوو تەوقە و دەستگوشینی ھاوپەیمانی، سحری قوورسایی بەشداریی یەکێتیان پێ بەتاڵکردەوە. لەم کێشمە کێشمەی ئێستاشدا لای بزووتنەوەی گۆڕان پرۆسەکە وەک ئەوەی لای یەکێتی ھەیە ھێندە قوورس و دژوار نییە و ئامادەشن بۆ ھەموو پێکھاتنێک.

ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: “ئەم پرۆسەی ئێستا ئەوەندەی ماوە کە سەرۆکی پەرلەمان بدرێتەوە بە یەکێتی و دواتر فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتی ھەمواربکاتەوە، پاشان پەرلەمان سەرۆکی نوێ رابسپێرێت و سەرۆکی نوێش کاندیدی براوەی پارتی، رێککارەکان بەم جۆرە ئینجا چەندێک کاتی دەوێت ئەوەیان نازانم”.

ئەم قسە نوێیانە و تووڕەبوونەکەی ئەمجارەی یەکێتی، لەدوای کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوویان لەگەڵ پارتی دروستبووە، کە وەک رووداو زانیوێتی ئەو حیزبە سەقفی داواکانی بەرزکردووەتەوە و لەیەککاتدا داوای پۆستەکانی (راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش، سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ناوخۆ و جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان) دەکات، پارتی بۆ بەشێکیان پێیگوتوون ھەر قسەشی لەسەر مەکەن. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here