یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاژانسی ئەعماقی داعش کوژرا

0
209

محەممەد بەراء ناسراو بە
محەممەد بەراء ناسراو بە “رەیان مەشعەل”

رووداو- هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێگەیەکی داعشیان لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا یەكێک لە دامەزرێنەرانی ئاژانسی هەواڵی ئەعماقی رێکخراوەکەیان کوشت. 

چالاکڤانانی سووریا رایانگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو 29-5-2017 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان شارۆچکەی مەیادینی نزیک سنووری عێراقیان بۆردوومانکردووە، لە ئەنجامیدا “رەیان مەشعەل”، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کوژراوە.

 رەیان مەشعەل تاوەکو کۆتایی ساڵی 2013 چالاکڤانێکی میدیای حەلەب بوو، بەڵام دوای ئەوە چووە شارۆچکەی باب و دوای ئەوەش چووە رەققە، چوار مانگ پێش ئێستاش روویکردە شارۆچکەی مەیادین. 

چالاکڤانانی سووری دەڵێن، ئەوان دەیانزانی رەیان لە ساڵی 2014دا ئاژانسی هەواڵی ئەعماق دادەمەزرێنێت، چونکە داوای لە چالاکڤانە میدیاییەکانی حەلەب کردبوو پەیوەندی پێوە بکەن و یارمەتی بدەن. 
 
محەممەد بەراء، – دامەزرێنەری ئاژانسی ئەعماق

– لە ساڵی 1983 لەدایکبووە.
– لەنێو داعش بە رەییان مەشعەل ناسراوە.
– لە ئەیلوولی 2013 بەیعەتی بە داعش داوە.
– خەڵکی شاری بابە لە سووریا.
– لە ساڵی 2011ەوە لەگەڵ جوندولئەقسا کاریکردووە.
– شارەزایی لە گرافیک و دیزایندا هەیە. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here