یەکەم دانیشتن و دامەزراندنی ئەنجومەنی یانەکانی موسڵ به‌ڕێوه‌چوو

0
146

موسڵ

رووداو -موسڵ

یانەی موسڵ کە کۆنترین یانەی دووەم گەورەترین شاری عێراقە بە هۆی شەڕی داعش وێران بووە و زیانێکی زۆر بە ژێرخانی هۆڵ و یاریگەی یانەکەی کەوتووە، هەربۆیە وەرزشوانانی ئەو شارە ئەنجوومەنێکیان دروست کرد بۆ پەیداکردنی هاوکاریی و دووبارە دروستکردنەوەی ژێرخانی یانەکانی موسڵ و بووژاندنەوەی وەرزش لە شارەکەدا.

ئەمە یەکەم دانیشتن و دامەزراندنی ئەنجومەنی یانەکانی موسڵە بۆ دووبارە چاککردنەوەی ژێرخانی وەرزشی شارەکە.

سێزدە یانەی وەرزشی لە شاری موسڵ هەیە، ئەنجومەنەکەیان لە هەشت کەس پێکدێت و کاردەکات بۆ وەرگرتنی زۆرترین هاوکاریی بۆ وەرزشوانان و چاککردنەوەی ئەو زیانەی کە بەر کەرتی وەرزش کەتووە.

یانەی موسڵ کۆنترین یانەی دووەم گەورەترین شاری عێراقە، بەهۆی شەڕی داعش بووەتە کەلاوە و ژێرخانەکەی خاپوور بووە، ئەم پیاوە چواردە ساڵە سەرۆکایەتی یانەکە دەکات، لەگەڵ هەر هەنگاوێکی دا بیر لە چاککردنەوەی ئەو کاولکارییە دەکاتەوە.

بوونی یازدە هۆڵی گەورە لەم یانەیەدا وای لە خەلافەتی داعش کردووە، کە ئەم یانەیە بکەن بە شوێنی راهێنانی سەربازیی، تەنانەت شوێنێک بووە بۆ ئامادەکردنی بۆمب و تەقینەوە.

یانەی موسڵ لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە، بەر لە دەسەڵاتی داعش چواردە تیپی یاریی جۆراوجۆر لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لەم یانەیە ئەنجام دەدرا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here