یەکەم فستیڤاڵی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌چوو

0
416

 کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە
کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە

رووداو -هه‌ڵه‌بجه‌ 

له‌ چواره‌هه‌مین ساڵیادى دامه‌رزاندنى زانكۆكه‌یان، به‌ دروشمى “با زانكۆ بۆ هه‌مووان بێت و هه‌موومانیش بۆ زانكۆ” كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌كه‌مین فیستڤاڵى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى بۆ قوتابیانى كۆلیجه‌كه‌یان ساز كرد.

6 تیم له‌ قوتابیانى 4 قۆناخى كۆلیجه‌كه‌ به‌شداربوون،قۆناخى یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ دوو تیم به‌شداربوون

دكتۆر توانا وه‌هبى،  ڕاگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ (رووداو)ـى گوت ، ئامانجى ئێمه‌ له‌م فیستڤاڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانا و وزه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ هه‌مانه‌ ده‌ربخه‌ین،كارى ئێمه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ته‌نها وانه‌یان پێبڵێین به‌ڵكو له‌ چالاكى جۆربه‌جۆریشدا به‌شداریان پێبكه‌ین “.

كۆلیجه‌كه‌ 220 خوێندكارى هه‌یه‌,،85 یان كچن، كچانیش به‌ 7 یارى له‌ فیستڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوون فیستڤاڵه‌كه‌ بۆ كوڕان 9 یارى جۆر به‌ جۆر ئه‌نجامدرا و خه‌ڵاتى سه‌ركه‌وتووه‌كانیش كرا

له‌ ئاستى كچان،گروپى بى قۆناخى دووه‌م یه‌كه‌م بوون و له‌ ئاستى كوڕانیش قۆناخى سێیه‌م یه‌كه‌م بوو
 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here