یەکەم ژنە وێنەگری باشووری کوردستان

0
140

هەڵات یاسین یەکەم کچ بوو لە دەڤەری نهێل بچێتە زانکۆ

رووداو – دهۆک 

هەڵات یاسین، یەکەم کچ بوو لە دەڤەری بادینان چەند رێچکەیەکی شکاند، لەوانە: یەکەم کچ بوو لە دەڤەری نهێل بچێتە زانکۆ و بەسەرکەوتوویی تەواوی بکات، هەروەها یەکەم کچ بوو لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی مەیدانی کاری وێنەگری ئەنجامبدات.

ئەو، لە ساڵی 1968 لە دهۆک لەدایکبووە، لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 کاری وێنەگری کردووە، فۆتۆ و وێنەکانی لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاری ئەو سەردەمە بڵاوکراونەتەوە.

هەڵات یاسین، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی چوار منداڵە. دوای زیاتر لە 20 ساڵ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، لەنێو شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان دەگەڕێت و، وێنە دەگرێت، بەڵام وێنەکانی تەنیا بۆ یادگارین، چونکە ئێستا کاری وێنەگری ناکات.

ژڤان یاسین، خوشکی هەڵات کە لەگەڵ برایەکی دیکەیان بەیەکەوە لە بواری راگەیاندن کاریان کردووە، هۆکاری کارکردنیان لەوبوارەدا لەو سەردەمە بۆ پاڵپشتیکردنی باوکیان و تێگەیشتوویی ئەو دەگەڕێنێتەوە.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here