یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ هەڵدرایەوە

0
32

ژنێکی خەڵکی کۆچۆ: 65 کەس لە ماڵباتی من کوژراون

رووداو – کۆچۆ 

بەئامادەبوونی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی کە لەسەر دەستی داعش کۆمەڵکوژ کرابوون، هەڵدرایەوە.

خاتوون ئەحمەد، خەڵکی گوندی کۆچۆیە و هاتووە بۆ ئەوەی سەیری پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە بکات، بە گریانەوە قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ “ماڵمان خراپ بوو و هەموو پیاوەکانیان کوشتین. 65 کەس لە ماڵباتی من کوژراون”.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی: ئەوانەی کوژراون بە شەهید هەژمار بکرێن.

هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە کۆتاییەک دەبێت بۆ چاوەڕوانیی ئەو خێزانانەی هەرچەندە کوڕەکانیان کوژراون، بەڵام هێشتا دڵنیا نین و هیوایان بە گەڕانەوەیان هەیە.

13 گۆڕی بەکۆمەڵ لە نزیک گوندی کۆچۆ دۆزراونەتەوە، ئەو گوندەی زۆربەی پیاو و کوڕانی گەنج و مێرمنداڵی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران، بەڵام دوێنێ یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ تێیدا هەڵدرایەوە.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here