12 برینداری هێرشەکەی نیوزلەند تەندروستییان خراپە

0
27

بریندارێکی رووداوەکەی کرایسچێرچ لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە
بریندارێکی رووداوەکەی کرایسچێرچ لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە

رووداو-هەولێر

هێشتا 34 برینداری هێرشەکانی نیوزلەند لە نەخۆشخانە ماون و 12 لە بریندارەکانیش تەندروستییان خراپە.

گریگ رۆبێرتسن، بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کرایسچێرچ رایگەیاند: “دوو برینداری دیکە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، پێشبینی دەکەین نەخۆشی دیکە بنێردرێنەوە ماڵەوە، بەڵام هێشتا 12 لە بریندارەکان تەندروستییان باش نییە و لە یەکەی چاودێری چڕدان”.

بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کرایسچێرچ راشیگەیاند: “زۆربەی بریندارەکان چەندین نەشتەرگەریان پێویستە ئەوەش بەهۆی سەختی برینەکانیان بۆیە مانەوەیان لە نەخۆشخانە کاتی دەوێت”.

لە ئەنجامی هەر دوو هێرشەکەدا کە رۆژی 15-3-2019 کرایە سەر دوو مزگەوت لە کرایسچێرچی نیوزلەند 50 کەس گیانیان لەدەستدا
. 39 کەسیش بریندارن، لەنێویاندا منداڵێکی کوڕی تەمەن دوو ساڵ و کچێکی تەمەن چوار ساڵ هەیە، کە برینەکانیان سەختە.

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here