25 خانم و منداڵی ئێزدی ڕادەستی هێزەکانی شەنگال دەکرێنەوە

0
414

[ad_1]

بەرپرسێکی خۆجێهی ڕادەگەیەنیت بەڕێوبەرایەتییە ئۆتۆنۆمییەکەی کوردانی سوریا 25 خانم و مناڵی ئێزیدی دەگەڕێننەوە بۆ شەنگال کە لەم ماوەیەدا لەدەستی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ڕزگارکراون.

بەپێی دامەزراوەی ماڵی ئێزدیان هێزەکانی سوریای دیموکرات لەمدواییانەداو لەهەڵمەتی کۆتاییاندا بۆ کۆتاییهێنان بە دوایەمین مۆڵگەی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەباغۆز 300 خانم و مناڵی ئێزیدیان ڕزگار کردووە.

لەپەراوێزی کۆنگرە ڕۆژنامەییەکەیدا لە گوندی قزلاچوخ کە دەکەوێتە باکوری شاری حەسەکەوە، بەرپرسێکی دامەزراوەی ماڵی ئێزیدیان زیاد رۆستەم بە ئاژانسی فرانس پریسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 25 کەس دەگەڕێنینەوە کە پێکهاتووە لە 10 خانمی ئێزدی و 15 مناڵ و ڕادەستی ئەنجومەنی ئێزیدیانی دەکەینەوە لە شەنگال و دەگەڕێنەوە بۆ لای کەسوکاریان.

یەکێک لە کچە ئێزیدییەکان جەمیلە حەیدەری 17 ساڵ بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە “تا ئێستا چارەنوسی هەر سێ خوشکەکانم نازانم و هیچ ئاگام لەهەواڵیان نییە.”

لە دەمی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە بۆ سەر شەنگال لەساڵی 2014 دا هەزاران خانم و کچی ئێزیدیان ڕفاند و کردیانن بە کەنیزەک و سەبایەی چەکدارەکانیان و کڕین و فرۆشیان پێوە دەکردن؛ ئەمە بێجگە لەو مناڵانەشی لەسەروەختی هێرشەکەدا کەوتنە بەردەستی داعش هاوکات ژمارەیەکی زۆریشیان لەو کەمایەتییە ئێزیدییە بە دڕندانەترین شێواز کوشتووە.

هەروەها رۆستەم وتیشی ئەو 300 ئێزیدییەی کە لەم کۆتاییانەدا ئازادکراون لە باغۆز لە ڕاستیدا ژمارەیان 850 کەسە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان لەساڵی 2015 ەوە تێکڕا لەچەند شەڕێکی جیاوازدا لەدەستی داعش رزگاریان کردوون. هاوکات وتیشی ژمارەی ونبووەکان 3040 کەسە و تا ئێستا لەسۆراخ و گەڕاندان بۆ دۆزینەوەیان و هەندێک لەوانە هەر لە سوریان و براون بۆ ئیدلیب و ئەو شوێنانەی کە کەوتونەتە ژێر دەسەڵاتی “هيئة تحرير الشام” واتە بەرەی نوسڕەی کۆن.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here