31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت 40 خولەک پێش ئێستا

0
58

خەندان-

ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

31 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ‌16-3-1988 ڕژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی‌ دیکەش بریندراربون.

 تائێستا ئاسەواری‌ چەكی‌ كیمیایی‌ بەسەر ژمارەیەك لە بریندارەكانەوە ماوە

 

دوای‌ تێپەڕبوونی‌ 30 ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تائێستا ئاسەواری‌ چەكی‌ كیمیایی‌ بەسەر ژمارەیەك لە بریندارەكانەوە ماوە و تائێستا ژمارەیەك منداڵی‌ بێسەرو شوێن نەدۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی‌ هەڵەبجە بەئامادەبونی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و بەرپرسان 31 هەمین ساڵیادی‌ ئەو كارەساتە دەكرێتەوە و چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.

كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجە ساڵی‌ 2010 لە پەرلەمانی‌ عێراق بە جینۆساید ناسێندرا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here