43 ساڵ بەسەر بۆردوومانکردنی قەڵادزێدا تێدەپەڕێت

0
304

دیمەنێکی کۆنی قەڵادزێ
دیمەنێکی کۆنی قەڵادزێ

رووداو – قەڵادزێ

43 ساڵ لەمەوبەر لە 24-4-1974 دا، چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و بریندار بوون. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.

رۆژی 24-4-1982، کاتێک قەڵادزەییەکان یادی بۆردوومانی ساڵی 1974 یان دەکردەوە، جارێکی دیکە لەلایەن حکومەتی بەعس رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەوە و بەم هۆیەوە دوو ئافرەت شەهید بوون و ژمارەیەک هاونیشتمانیش بریندار بوون.

حکومەتی بەعس تەنها بە کوشتنی قەڵادزەییەکان نەوەستا، بەڵکو ساڵی 1989 تەواوی هاونیشتمانیانی بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکان گواستەوە و ناوچەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کرد. ئێستا لە قەڵادزێ ژیان دووبارە دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام کاریگەریی رووداوەکان لەنێو دڵی هاونیشتمانیان کاڵنەبوونەتەوە.

قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لەلای رۆژهەڵاتییەوە هاوسنووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوچەیەکی سنووری گرنگە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here