45 كورسیەكەی پارتی رەقەمی سەر كاغەزێك دەبو گەر یەكێتی ئیعترافی پێنەكردایەسەعدی پیرە: سەرۆك كۆمار هێندەی دونیا بەلایەوە گرنگە پارتی و یەكێتی یەكڕیزبن 3…

0
5

خەندان-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر یەكێتی دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا نەنایە، ئەو 45 كورسەی پارتی تەنها رەقەمێكی بێنرخی سەر وەرەقە دەبو، دەشڵێت، سەرۆك كۆمار پێیوایە هێندەی دونیا گرنگە پارتی و یەكێتی یەكڕیز بن.

ئەگەر تەباییەك هەیە لەناو برایانی پارتی لەبەر ئەوەیە كە 45 كورسیان هەیە، ئەو 45 كورسە رەقەمێكی بێنرخ  دەبو، ئەگەر یەكێتی ئیعترافی پێنەكردایە

 

 

ئەمشەو لە بەرنامەی روداوی ئەمرۆی كەناڵی روداو، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند: “ئەگەر تەباییەك هەیە لەناو برایانی پارتی لەبەر ئەوەیە كە 45 كورسیان هەیە، بەڵام خۆ ئەو 45 كورسیەی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەدەستیهێناوە، رەقەمێكی بێنرخی سەر وەرەقەیەك دەبو، ئەگەر یەكێتی ئیعترافی پێنەكردایە.

وتیشی:”بونی بە 45 كورسی لە پەرلەمان لەبەر ئەوەیە، چونكە یەكێتی بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رازی بو، یەكێتی ئەوكاتیش وتی لەگەڵ هەمو تێبینیمان لەسەر شێوەی هەڵبژاردن، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بارودۆخی ئابوری و دڵەراوكێی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئێمە ئەو ئەنجامەمان قبوڵكرد، بە ئیعترافكردنی یەكێتی بە ئەنجامەكان، ئەو 45 بوە كورسی”.

مەبەست گەڕانەوە نیە بۆ 50 بە 50، بەڵكو ئەوەیە هەرچەند پۆستەكان كەمبێت، بەڵام شعور بكەیت كە هاوبەشین لە حوكمڕانی

 

لەبەشێكی دیكەی وتەكانی پیرە دەڵێت: “ئەگەر پارتی لایەنگری ئەوەیە كە حكومەتێك لە یەكێتی و پارتی و لایەنی دیكە پێكبهێنین، ناكرێت هەمیشە باس لە 45 كورسی بكرێت، بەڵكو دەبێت باس لەوە بكرێت كە شەراكەتێكی راستەقینەمان هەبێت لە حوكمڕانی ئەم وڵاتە، كە مەبەست گەڕانەوە نیە بۆ 50 بە 50، بەڵكو ئەوەیە هەرچەند پۆستەكان كەمبێت، بەڵام شعور بكەیت كە هاوبەشین لە حوكمڕانی. 

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند: ئەگەر من وەزارەتی (ناوخۆ و دارایی و سامانە سروشتیەكان و شارەوانی و پلاندانان) و ئەو وەزارەتانەی دیكەم لانەبێت و تەنها وەزارەتە خزمەتگوزاریەكانمان لابێت و پارەمان پێ نەبێت خزمەتی خەڵك بكەین، كەواتە چی رۆڵێكمان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی پێشمەرگە ناچێتە خانەی وەزارەتە سیادیەكانەوە و وتی: “وەزارەتی پێشمەرگە لە هێزەكانی 70 و 80 پێكهاتوە و هێزەكانی 80 بە قسەی وەزیری پێشمەرگە كە یەكێتیە ناكات و وەزیرەكەی ئێمە بەس وەزیری هێزەكانی 70 یە، یان بە پێچەوانەوە ئەگەر وەزیرەكە پارتی بێت یەكەی 70 گوێڕایەڵی نابێت”.

سەرۆك كۆمار پێیوایە هێندەی دونیا گرنگە پارتی و یەكێتی پێكەوە یەكڕیز بن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی یەكڕیزی كوردستان

 

لەباری بۆچونی د.بەرهەم لەبارەی پارتی، سەعدی پیرە وتی:” دكتۆر بەرهەم بۆچونی ئیجابیە، بە هۆی ئەوەی ئێستا سەرۆك كۆمارە، پێویستی بە هەرێمی كوردستانە، پێویستی بە پشتیوانی هەموو لایەنە سیاسییەكانە، یەكێتی پێویستی بە پوختە بون و یەكڕیزی ناو ماڵی كوردی هەیە، د. بەرهەم جێگری دوەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، تەئكید لەبەر بەرژەوەندی یەكێتی، لەبەر بەرژەوەندی عێراق، لەبەر بەرژەوەندی كورد، لەبەر بەرژەوەندی پارچەكانی دیكەی كوردستان، پێیوایە هێندەی دونیا گرنگە پارتی و یەكێتی پێكەوە یەكڕیز بن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی یەكڕیزی كوردستان”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here