جەمیل بایک: پێویستە پارتی کۆتایی بە گەمارۆی سەر مەخمور بهێنێت

0
137

[ad_1]

جەمیل بایک: پێویستە پارتی کۆتایی بە گەمارۆی سەر مەخمور بهێنێت

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکی کوردستان-کەجەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی پارتی دژی مەخمور شەرمەزارییەکی گەورەیە و پێویستە دەستوبەرد کۆتایی بەو گەمارۆیە بێنێت کە خستویەتییە سەر کامپەکە.

جەمیل بایک بۆ میدیاکانی حزبەکەی قسەی کردوە و باسی لەوە کردوە، ئەم سیاسەتەی پارتی، کە گەمارۆی خستووەتە سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور، هیچکات خزمەت بە پارتی و بە کورد ناکات و لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادایە.

بایک ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە پارتی دەکات، کە ئەم شەرمە لەسەر خۆی و کورد هەڵگرێت، ئەگەر پارتی درێژە بەم سیاسەتە بدات زیانی پێدەگات، چونکە هەموو کەسێک دژی ئەم سیاسەتەیە و گەلی کورد شتێک کە خزمەتی نەکات قبوڵی ناکات و دژی دەوەستێتەوە.

هاوسەرۆکی کەجەکە ئەوەشی وتوە، پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی بەو سیاسەتەی هەم لە زینی وەرتێ و هەم لەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمور بهێنێت.

خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخمور خەڵکی بەشێک لە گوندەکانی باکوری کوردستانن و لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە، گوندەکانی خۆیان جێهێشتووە و ڕوویان لە باشوری کوردستان کوردوە.

[ad_2]

لینکی سەرچاوەی هەواڵ

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here