سلێمانى.. سەرجەم نۆڕینگەکان دەکرێنەوە

0
471

[ad_1]

سلێمانى.. سەرجەم نۆڕینگەکان دەکرێنەوە

لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى رایگەیاند، بە کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی بڕیارى کردنەوەى سەرجەم نۆرینگەکانى سلێمانى دراوە.

لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى لە نوسراوێکدا ئاماژەى بە چەند مەرجێک کردووە بۆ کردنەوەى نۆرینگەکان کە پێویستە نۆرینگە بە دەرمانى دژەڤایرۆس رەشکرابێت، کارمەندى نۆرینگەش بە دەستکێش و دەمامک و گاونى پزیشکى کاربکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت جێڵى تەعقیم بۆ هاوڵاتیان لەبەردەستدا بێت بە بەردەوامى، نابێت قەرەباڵغى لە نۆرینگەکاندا هەبێت، بەجۆرێک ماوەى نێوان دوو کەس بەلایەنى کەم یەک مەتر کەمتر نەبێت و لە یەک کاتدا یەک کەس زیاتر نەبینرێت و بە ئاگاداری لە ناوە و دەرەوەى نۆرینگەکەش هەڵواسرابێت.

هەر لە رێنماییەکاندا باس لەوەشکراوە، نابێت چارەسەرى ئەو کەسانە بکرێت کە نیشانەکانى ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە، لەکاتى بونى گومان و زانیاری لە توشبوون یان نیشانەکانى هەر کەسێک بە کۆرۆنا پێویستە رێنوێنى بکرێت کە سەردانى ئەو شوێنانە بکات کە دەستنیشانکراون بۆ پشکنین یان چارەسەر.

راشیگەیاندووە، پێویستە تۆمارى سەردانکەران بۆ نۆرینگە هەبێت کە سەرجەم زانیارییەکانى تێدا تۆمارکرابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٥ى ئازارى ٢٠٢٠ەوە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بڕیارى قەدەغەکردنى هاتوچۆ سەرجەم نۆرینگەکانى کارمەندانى تەندروستى داخران و بەپێی نوسراوەکەش لە ٢٧ى ئەم مانگەوە رێگەدراوە بە کردنەوەى ئەو نۆرینگانە بەو مەرجانەى خراونەتەڕوو.

[ad_2]

Source link

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here