هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

0
330

[ad_1]

هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگەیاند،” ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ١٧ ى ئایارى ٢٠٢٠، دەوام لە بەشەکانى تازه‌ كردنه‌وه‌ و تۆماركردن بۆ یه‌كه‌م جار و گۆڕینی موڵكیه‌ت، لە بەڕێوەبەرایەتیمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌“.

ئەمڕۆ پینجشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێرلە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ١یەکشەممە،١٧ ى ئایارى ٢٠٢٠، لە کاتژمێر ٩ ى بەیانى تاوەکو ٢ ى پاشنیوەرۆ بەشەکانى تازه‌ كردنه‌وه‌ و گۆڕینی موڵكیه‌ت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جار، ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن ڕۆژانه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ تەواوکردنى مامه‌ڵه‌كانیان‌. “

ئاماژەبەوەشکراوە،” ئەوکەسانەى سەردانمان دەکەن بۆ تەواوکردنى مامه‌ڵه‌كانیان دەبێت بلیتی سه‌ردانیكردن له‌ ڕێگای ئۆنلاین له‌ وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن له‌م لینكه ( https://www.hawlertp.com/ahtp/) كه‌ كات و ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات.‌”

ئەوەشخراوەتەڕوو،” داواکارین لە هاوڵاتیان لەکاتى هاتنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان ڕه‌چاوى  ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بکەن به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك.”

لە ١٤ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بە چەند قۆناغێک درێژکراوەتەوە و لەو ماوەیەشدا بەهۆی راگرتنی دەوامی دامودەزگاکانی هەرێمەوە، مامەڵەی هاوڵاتیان راگیرابوو.

[ad_2]

لینکی سەرچاوەی هەواڵ

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here