کەرکوک.. لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

0
336

[ad_1]

کەرکوک.. لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەڕەکی دۆمیسی شاری کەرکوک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی دوکانێکی فڕنەوە باڵەخانەیەک سوتاو بە هۆیەوە سێ لە کرێکارانی فڕنەکە گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش کە ژنێک بوو بە هۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستدا و سێ کەسی تریش بە هۆیەوە برینداربوون  کە لەنێویاندا منداڵێک هەیە.

راشیگەیاند، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمۆبێلێک و چەند ماتۆرسکیلێکیش سوتان و زەرەرێکی ماددی زۆریش بەر ناوچەکە کەوتووە.

هاوکات، شایەتحاڵانی رووداوەکە باسیان لەوە کرد، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە لە کاتی گونجاودا بگەنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

[ad_2]

لینکی سەرچاوەی هەواڵ

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here